English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و مارشال بیلیینگسلی کۆبوونەوە
2019-09-25 [07:12 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مارشال بیلینگسلى، یارمەتیدەرى وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکى بۆ کاروبارى نەهێشتنى پارەدارکردنى تیرۆر، بۆ لەناوبردن و نەهێشتنى یەکجاریى داعش و بیرى تیرۆرستى و توندڕەوانەی، جەختیان لە پێویستیى وشککردنى سەرچاوەى داراییى داعش و ڕێگریکردنى تەواو لە بزاوت و چالاکییە داراییەکانى و مەترسیى سەرهەڵدانەوەیان کردەوە و بۆ ئەم مەبەستە هاوکارى و هەماهەنگیى زیاترى نێودەوڵەتییان بە پێویست زانى.

لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 25/9/2019 لە هەولێر، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مارشال بیلینگسلى، هەروەها پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ وەبەرهێنەرانى بیانى و پێشکەشکردنى ئاسانکارى لەمبارەیەوە، سیستەمى بانکى و بانکدارى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى پێشخستنى و بەستنەوەیان بە جیهان، هاوکارى و هەماهەنگیى بانکى نێودەوڵەتى بۆ باشترکردنى کەرتى ئابوورى و بانکدارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ئابووریى عێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى و کەرتى وزەیان بەتایبەتى، تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز کونسولى گشتیى ئەمەریکا و شاندێکى یاوەریشیان بەشدار بوون، گفتوگۆى حکوومەتى هەرێمى کورستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بارزگانیى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆى هەردوولا بوون.





ئەم هەواڵە 2233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad