English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆوه‌ بۆ شۆفێران
2019-09-25 [07:45 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارى ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بارهه‌ڵگرى قه‌باره‌ى چوار تۆن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان لایه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/9/2019، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یس بووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکاته‌وه‌، کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قەبارەی چوار تەن بەرەو سەرەوەیان لایه‌، لە بەرواری 21/9/2019 لە کاتژمێر 7 و 30 بۆ 8 و 30ی بەیانی، هاتنە ناوەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مه‌حموود و سەنتەری شار قەدەغەیە، جگە لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان".

ئاماژەی بەوەش كراوه‌: "دەرکردنی ئەم بڕیارە لە لایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دایە، هه‌روه‌ها بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی خوێندن و سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و نەهێشتنی دروستبوونی لۆدی زۆر لەو کاتەی کە دیاری کراوە".

 





ئەم هەواڵە 6076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad