English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى هەرێم لەگەڵ یاریده‌ده‌ری وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا کۆبووەوە
2019-09-25 [10:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مارشال بیلینگسلى، یاریده‌ده‌ری وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکى بۆ کاروبارى نەهێشتنى پارەدارکردنى تیرۆر، بۆ لەناوبردن و نەهێشتنى یەکجاریى داعش و بیرى تیرۆرستى و توندڕەوانەی، جەختیان لە پێویستیى وشککردنى سەرچاوەى داراییى داعش و ڕێگریکردنى تەواو لە بزاوت و چالاکییە داراییەکانى و مەترسیى سەرهەڵدانەوەیان کردەوە و بۆ ئەم مەبەستە هاوکارى و هەماهەنگیى زیاترى نێودەوڵەتییان بە پێویست زانى.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 25/9/2019 لە هەولێر، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مارشال بیلینگسلى، هەروەها پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ وەبەرهێنەرانى بیانى و پێشکەشکردنى ئاسانکارى لەمبارەیەوە، سیستەمى بانکى و بانکدارى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى پێشخستنى و بەستنەوەیان بە جیهان، هاوکارى و هەماهەنگیى بانکى نێودەوڵەتى بۆ باشترکردنى کەرتى ئابوورى و بانکدارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ئابووریى عێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى و کەرتى وزەیان بەتایبەتى، تاوتوێ کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز کونسولى گشتیى ئەمەریکا و شاندێکى یاوەریشیان بەشدار بوون، گفتوگۆى حکوومەتى هەرێمى کورستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بارزگانیى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆى هەردوولا بوون.





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad