English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجی نوێ بۆ پشكنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل زیاد دەكرێت
2019-09-25 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێر راگەیاند، بڕیاردراوە مەرجی دیكه‌ بۆ توندوتۆڵكردنی ئۆتۆمبێل لە پشكنینی ساڵانە زیاد بكرێت، ئەو مەرجانه‌ش لە ساڵی داهاتوو كاریان پێ دەكرێت.

لیوا هێرش ئەحمەد، گوتیشی، مەرجێكی دیكه‌ بۆ پشكنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل زیاد دەكرێت كە پێی دەگوترێت هەززە، ئەویش كاركردنی ئێرباكە كە پێشی دەڵێن پەڕەشووت".

باسی له‌وه‌ كرد، مەرجی قایشی خۆبەستنەوەی شۆفێران و سەرنشینانیش زیاد دەكرێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی قایشی خۆبەستنەوەیان ستۆك بووە لە پشكنین بە دەرنەچوو ئەژمار دەكرێن بۆیە دەبێت قایشی سەلامەتی گرنگی زۆری پێ بدرێت".

ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ روونی كردەوە، ئەو دوو مەرجە نوێیه‌ لە ساڵی داهاتوو كاریان پێ دەكرێت.

لیواهێرش ئه‌وه‌شی خسته‌روو، زۆرێك لەو ئۆتۆمبێلانەی بەم دواییانە هێندراونەتە كوردستان كێشەی ئێڕباكیان هەیە، ئێرباكیان كار ناكات یان تەقیووە، پشتێنی سەلامەتیشیان ستۆك بووە بۆیە ئەوەی ئەو كێشەی هەیە دەبێت لەو چەند مانگە  چاكیان بكەنەوە".

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 7729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad