English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە فاتی لە دەست دەدات 
2019-09-25 [01:35 AM]

ZNA  - ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووتەوە لە لەدەستدانی تواناکانی ئەستێرەی لاوی یانەکەی ئینسۆ فاتی بۆ ماوەی مانگێک . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، فاتی لەلایەن راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا بانگھێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی مۆندیالی لاوان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یاریزان فاتی لە نێو ئەو ٥٠ یاریزانەیە کە بانگھێشت کراون بۆ ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا و لە نێو ئەم ٥٠ یاریزانە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا دیاری دەکرێت ، فاتیش چانسێکی زۆری ھەیە بەشداری مۆندیال بکات ، چونکە لە ئێستادا باشترین ئاست پێشکەش دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر فاتی بەشداری یارییەکانی مۆندیالی لاوانی کرد ئەوا بۆ ماوەی ٧ یاری لە یانەی بەرشەلۆنە دادەبڕێت ، ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ پلانەکانی ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە. 
بڕیارە مۆندیالی لاوانی جیھان لە ولاتی بەرازیل لە نێوان ٢٦ تشرینی یەکەم تا ١٧ تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad