|
ZNA-هەولێر لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه سیروان بارزانی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە نزیکەوە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە شۆڕش ئیسماعیل, وەک وەزیری پێشمەرگە کردو هیوای خواست لەو ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتوو بێت.
راشیدهگهیهنن ، لە دیدارێکدا، کە سەربەست لەزگین, بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وهزارهت ئامادەیبوون، بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین و هەوڵدەدەین ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە نەهێڵین. روونیشیکردەوە؛ بۆ گەیشتن بە راستەڕێگەی پرسی خۆڕێکخستنەوە پێویستیمان بە کۆدەنگی و تێگەیشتنی نیشتیمانیانەی هاوبەش هەیە.
لە کۆتاییدا بەوردی تاوتوێی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیا جیاکان کراو هەمووان هاوڕابوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و بیری توندڕەوانە.
ئەم هەواڵە 3712جار خوێندراوەتەوە |