English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاڵیبان هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە رۆژی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی دەکات
2019-09-27 [07:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بڕیارە رۆژی شەممە 28-9-2019، هەڵبژاردنی گشتیی ئەفغانستان لە سەرانسەری ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە، بەڕێوە بچێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، تاڵیبان فەرمانی بە چەکدارەکانی کردووە ئاستەنگ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دروست بکەن و هه‌روه‌ها داواش لە هاووڵاتییان کردووە بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن و ئەو رۆژە لە ماڵەکانیان دەرنەچن.

تاڵیبان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە وێستگەکانی دەنگدان و رێگا سەرەکییەکانیش دەگرن، بۆ ئەوەی خەڵک نەتوانێ بچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

لە سەرەتای دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەفغانستانەوە، کە لە رۆژی 28-7-2019ـەوە دەستی پێ کردووە، چەندین کردەی تیرۆریستی روویان داوە.





ئەم هەواڵە 4357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad