ZNA – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ لایەنەسیاسیەكانی كوردستان كۆبوونوەیەكی فراوان ئەنجام بدەن لەبارەی پێكھێنانی لیستی ھاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان و بڕیاری كۆتایی بدەن.
خەسرۆ گۆران، بهرپرسی دهزگای ههڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به K24 راگهیاند: "ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان لهبارهی لیستی هاوبهش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ناوچه كوردستانییهكان ، كۆبوونهوهیهكی فراوان ئەنجام دەدەن و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری كۆتایی دهدهن.
گۆران راشیگەیاند: "لیستە هاوبەشەکەی لایەنە کوردستانییەکان تەنیا بۆ پارێزگای کەرکووک نابێت، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچە کوردستانییەکان لە پارێزگاکانی دیکەش دەبێت".
رۆژی پێجشەمەی رابردوو 26/9/2019، شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.
حكومەتی عێراق بڕیاری داوە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕیوەبچێت و لایەنە كوردستانییەكانیش مەبەستیانە بەیەك لیست لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا و دیالە بەشداری لە ھەڵبژاردنەكەدا بكەن.
ئەم هەواڵە 2641جار خوێندراوەتەوە |