English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی: ئایا فرۆشتنی پۆست گه‌یشتووه‌ته‌ ناو دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان
2019-09-28 [06:42 AM]

ZNA – هەولێر


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ره‌خنه‌ له‌ بڕیاری گواستنەوەی فه‌ریق روكن، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ده‌گرێت و له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق .

عه‌بادی له‌ تویته‌رەكەی خۆیەوە تویتێكی كردووە و نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه‌ چ پاداشتێكه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانی ده‌دات كه‌ به‌رگرییان له‌ نیشتمان كردووه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گۆڕانكاریی ناو پێگه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان چوارچێوه‌ی خۆی هه‌یه‌، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌گه‌رێتی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت بێت به‌ هاووڵاتیان و نیشتمان له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا".

عه‌بادی نوسیویەتی، ئایا فرۆشتنی پۆست گه‌یشتووه‌ته‌ ناو دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان؟، و له‌ كۆتایی تویته‌كه‌یدا نوسیوویه‌تی (نه‌خێر بۆ فرۆشتنی نیشتمان).

عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، ئه‌گه‌رچی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی شیعه‌ی عێراقه‌، به‌ڵام له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، رۆڵێكی دیاری بینی و له‌ زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ میدیاییه‌كاندا به‌وه‌ وه‌سف ده‌كرا، كه‌ سنووره‌كانی تایه‌فه‌گه‌ریی تێكشكاندووه‌، هاوكات لای سووننه‌كانی مووسڵیش جێگه‌ی ئومێد بوو، به‌و پێیه‌ی پێشتر خوێندنی زانكۆیی له‌و شاره‌ ته‌واو كردبوو، به‌ڵام ئێستا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی له‌ شوێنه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌رچووه‌.

 





ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad