English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برۆ: دانوستانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام پرسێكی باشه‌
2019-09-28 [02:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەندامی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نه‌كه‌سه‌ وتی، کۆبوونەوەی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە ئەنجام داوە، لەبارەی دەستووری داهاتووی سووریا و رۆڵی کورد لەو دەستوورەدا گفتوگۆمان کردووە، وتیشی، دانووستانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام پرسێکی باشە. ئێمەیش دەتوانین ببینە بەشێک لەم چارەسەرە تاکوو جارێکی دیکە شەڕ لەناوچەکەدا سەرهەڵنەدات.

ئیبراهیم برۆ ئەندامی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا رایگه‌یاند، کۆبوونەوەی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە ئەنجام داوە و جێمز جێفری بەرپرسی ئەمەریکی دۆسیەی سووریا یەک لەو بەرپرسانە بووە، هەر لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانی و فەڕەنسی و بەریتانی کۆ بووینەتەوە و لەبارەی دەستووری داهاتووی سووریا و دەوری کورد لەو دەستوورەدا گفتوگۆمان کردووە.

ئیبراهیم برۆ وتیشی، دانووستانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام پرسێکی باشە. ئێمەیش دەتوانین ببینە بەشێک لەم چارەسەرە تاکوو جارێکی دیکە شەڕ لەناوچەکەدا سەرهەڵنەدات، ئێمەش ده‌توانین دەستمان لە ئیدارەدانی ئەم ناوچەیەدا هەبێت تا کەس بیر لە هێرشکردن بۆ سەر ناوچەکەمان نەکاتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو پەنابەرانەی لە تورکیان دەبێت بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، نەوه‌ك باکووری سووریا، چونكه‌ ئێمە نامانەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە تێکبچێت، دەمانەوێت خەڵک بگەڕێنەوە سەر خانوو و ماڵ و حاڵی خۆیان و کەرامەتی ڕابردوویان.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1921جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad