English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامر غه‌زبان : پێم وانیه‌ نه‌توانین له‌گه‌ل هه‌ولێر پرسه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین
2019-09-29 [05:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھەولێر و بەغدا لەسەر نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت ڕێکدەکەون و کۆمەڵێك پرەنسیپی ھاوبەش دیاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ھەموو کێشەکان لەسەر ئەو بنەمایانە چارەسەربکرێن.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق کە لە ھەمان کاتدا جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقیشە بۆ کاروباری نەوت و وزە رایگه‌یاند: نەخشە ڕێگایەکمان دیاریکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی ھەولێر و بەغدا کێشەکانی پەیوەست بە نەوت چارەسه‌ر بکەن.

گوتیشی: نەخشە ڕێگاکە ھەردوولا پابەند دەکات بە ماددەکانی ١١١ و ١١٢ ی دەستوور، کە دەڵێ نەوت و گاز موڵکی ھەموو عێراقییەکانە، هه‌وره‌ها پابه‌ند ده‌كات به‌ یاسای بودجە و کۆمەڵێك ڕێسای دیکە، کە لە کۆتاییدا کێشەکان بەرەو چارەسەر دەبات.

غه‌زبان دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، چەند مانگێکە ھەولێر و به‌غدا ڕێکەوتوون، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمەڵێك پرەنسیپی ھاوبەش دیاریبکەن، تا ھەموو کێشەکان لەسەر ئەو بنەمایانە چارەسەربکرێن.

ده‌شڵێت: پێموانییە نەتوانین پرسەکان چارەسەربکەین، بنەماکان بریتین لە یەکێتی عێراق، گەڕانەوە بۆ دەستوور و بۆ یاسای بودجەی عێراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، رێکەوتووین ھەموو لە بەرھەمھێنان بەشداربین و ھەمووش لە خێروبێرەکان سودوەرگرین.

ئەمه‌ لەکاتێکدایە، خەریکە نەوت پەل دەکێشێتە ناو گفتوگۆکانی بودجەشەوە، کە بڕیارە کۆتایی مانگی داھاتوو لە بەغدا تاوتوێ بكرێت.





ئەم هەواڵە 2035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad