English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ وه‌زیری دارایی عێراق: ئامادەین بۆ رێکەوتنێکی کۆنکریتییە لەسەر بنەمای دەستوور
2019-09-29 [06:13 AM]

ZNA-هەولێر


هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هێڤیدار ئەحمه‌د جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان و بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەکە سەردانی د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراقى كرد.

 پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە کۆبوونەوەیه‌كه‌دا هێمن هەورامی باسى له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق كردو جه‌ختی له‌سه‌ر چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان بەرێگه‌ی دیالۆگێکی راستەقینەو به‌پێی دەستوور و جێگیركردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۰ كرده‌وه‌، هەروەها رایگەیاند هەرێمی کوردستان لەسەر فایلی نەوت و شایستە داراییەکان ئامادەی رێکەوتنێکی کۆنکریتییە لەسەر بنەمای دەستوور.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هێمن هەورامی باسی لە پێویستیی بوونی پەیوەندییەکی باش له‌نێوان لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییه‌كان کرد بۆ ئالوگۆری راوبۆچوون و پێشنیازەکانی هەردوولا پێش ئامادەکردنی هەر پڕۆژەیاسایه‌ک.

لای خۆیەوە د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراق بەگرنگییەوە باسی لە پێویستیی بوونی پەیوەندییەکی باش لەنیوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردو دووپاتی لەچارەسەری کێشەکان بەرێگه‌ی دانووستاندن و لێکتێگەشتن بۆ سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad