English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان دژی ئیفلیجی ده‌ستیپێكرد و تیمه‌كانیش ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن
2019-09-29 [06:57 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان دژی‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌ستیپێكرد و وه‌زیری ته‌ندرووستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌ته‌كان له‌ رێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆك ده‌بێت و تیمه‌كان ماڵ به‌ ماڵ بۆ كوتانی منداڵان ده‌گه‌ڕێن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان دژی ئیفلیجی، له‌ ساڵی 1998ـه‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی نوێ تۆمار نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش خاڵێكی گرنگه‌.

دكتۆر سامان گوتیشی، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێكیش خاوه‌ن منداڵن و له‌ كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ ماڵ نه‌بوون، ده‌توانن بۆ رۆژی دواتر سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندرووستییه‌كان بكه‌ن تا منداڵه‌كانیان بكوتن.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ منداڵی ته‌مه‌ن 1 رۆژی تا 5 ساڵان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش 767 هه‌زار 780 منداڵ ده‌كوترێن.

وه‌زیری ته‌ندرووستی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دوورترین گوندی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad