English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بدولڵا بن زاید : ئێران هه‌ولده‌دات شۆرشه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات
2019-09-29 [07:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئیمارات هۆشداریدەداتە جیهان لە مەترسی ئێران بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەڵێت:  ئێستا باس لە وڵاتێک دەکەین هەوڵدەدات شۆڕشەکەی هەناردەی دەرەوە بکات.

لە گوتارەکەی بەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند: " وێڕای بوونی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گرنگی بوونی هەوڵی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەک وەستاندنی ویستە ئەتۆمییەکانی ئێران لەڕێگەی واژۆکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەیەوە، بەڵام دەبینین کە ئەو رێککەوتنە نە رەفتارەکانی ئێرانی گۆڕین و نە واشی لێکرد کە پابەندی یاسای نێودەوڵەتی و پرەنسیپی دراوسێیەتی بێت". 

وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێیوایە "دەبووایە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئاماژەی بە رەفتارەکانی دیکەی ئێران بکردایە، وەک دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتان، پەرەدانی بە بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکان و پڕچەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان". چونکە بەگوتەی ئەو ئێستا باس لە وڵاتێک دەکرێت "هەوڵدەدات شۆڕشەکەی هەناردەی دەرەوە بکات".

  • به‌شی بكه‌ لە




ئەم هەواڵە 4507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad