English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەكات
2019-09-29 [09:14 AM]

ZNA- ھەولێر



ڕۆژی یەكشەممە 29ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا كە ئیفتیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كۆنسوڵی یۆنان لە شاری هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەباتی دوورودرێژ و ڕۆڵی سیاسیی سەرۆك بارزانی لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و جیهان و لەشەڕی دژی تیرۆریستان و، هەروەها ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە تێكشكاندنی داعش بەرز نرخاند. سەرسامیی خۆیشی بە سیاسەتی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند لە مامەڵەكردن لەگەڵ تەحەددیات و قەیران و بارودۆخە دژوارەكاندا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە بار و گوزەرانی جالیەی كوردی لە یۆنان و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی یۆنان درا و، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان لە بوارە جیاجیاكاندا كرایەوە.





ئەم هەواڵە 2041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad