English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى قەتەر لە عێراق کۆبووەوە
2019-09-29 [11:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان بۆ وەبەرهێنانى بیانى ئامادەیە و هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانى قەتەرى پێشکەش دەکات بۆ ئەوەى بەشدارى لە پرۆسەى پەرەسەندنى هەرێمى کوردستاندا بکەن، بەشداریکردنى کۆمپانیا قەتەرییەکانیشى لە پیشەنگاى نێودەوڵەتیى پرۆجێکت ئیراکدا کە سبەى دووشەممە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، بە گرنگ و ئەرێنى لە قەڵەم دا، هەروەها خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ قەتەر دووپات کردەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 29/9/2019 لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز خالد حەمەد ئەلسڵیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عێراق و شاندێکى یاوەرى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەروەها تیشکى خستە سەر پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا، دۆخى سیاسى و ئابوورى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و دۆخى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان.

لاى خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزى قەتەر لە عێراق، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و ڕێزى سەرکردایەتیى قەتەر بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانیەتى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق و بۆ ئەم مەبەستەش نیازى خۆیان بۆ کردنەوەى کونسولخانەى قەتەر لە هەولێر و هاندانى کەرتى تایبەت و سەرمایەدارانى قەتەرى بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا.





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad