English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەکۆی دەنگ پەسندکرا
2019-09-29 [11:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە دەنگی 91 پەرلەمانتار هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی پەسندکرا و بەپێی یەکێک لە ماددە هەموارکراوەکان، پەرلەمانتار دەتوانێت لە فراکسیۆنەکەی جیابێتەوە بێ ئەوەی ئەندامێتی خۆی لەدەست بدات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-9-2019 پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی کۆبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساکە کرا، ئەمڕۆش بە دەنگی 91 پەرلەمانتار هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پەسندکرا.

لە کۆی 126 ماددە لە پەیڕەوی ناوخۆ، 16 ماددە هەموارکردنەوەی بۆ کرا، بڕگەی دووەمی ماددەی 110ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لادرا، کە تێیدا هاتبوو "هەر پەرلەمانتارێک لە فراکسیۆنەکەی جیاببێتەوە، فراکسیۆنەکەی دەتوانێت مافی ئەندامیێتی پەرلەمانی لێبستێنێتەوە". 

بەپێی هەموارە پەسندکراوەکە هەر ئەندامێکی پەرلەمان دەتوانێت لە فراکسیۆنەکەی جیابببێتەوە، یان بچێتە پاڵ فراکسیۆنێکی دیکە، بێ ئەوەی ئەندامێتی خۆی لەدەستبدات و دەشتوانێت فراکسیۆنێکی سەربەخۆ پێکبهێنێت.

هەر بەپێی هەموارەکە لیژنەکانی ناوخۆ و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان و ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان و داکۆکی لە مافی ئافرەتان وەکو لیژنەی سەربەخۆ زیاد دەکرێن و دەسەڵاتەکانی لیژنەی یاساییش زیاد دەکرێن، لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی دیکە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

پێشنیازی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای 29 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و گۆڕان بوو بۆ 16 ماددەی پەیڕەوەکە.

هەموارەکە یەکەمین هەمواری پەیڕەوی نوێی پەرلەمانە، کە لە ساڵی 2018 لەلایەن پەرلەمانەوە هەموارکرایەوە. لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان هەموارەکەی پەیڕەوی ناوخۆ خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکرا. 

ئەو هەموارەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وەکو ئەوەی پێش هەمواری ساڵی 2018یە. لە ساڵی 2018دا لە بەرژەوەندی گۆڕان و یەکێتی هەموار کرا، کە ئەوکات ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانیان لە فراکسیۆنەکانیان دوور خستەوە، ئەوەش وایکرد، بتوانن کەسانی دیکەی حیزبەکەیان لە ریزبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمان بخەنە شوێنەکانیان.





ئەم هەواڵە 1750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad