English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان... ژماره‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران نه‌گه‌یشته‌ دوو ملیۆن كه‌س
2019-09-29 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرایان كرد، نۆ ملیۆن که‌س مافی به‌شداریكردنیان له‌ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی دا هه‌بوو، به‌ڵام ته‌نها 20% ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌شداریان كرد، وتیشی، چه‌كدارانی تالیبان چه‌ند هێرشیان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ده‌نگدان ئه‌نجامدا، به‌ڵام توانرا پێشیان بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ کردارێکی گه‌وره‌ی توندوتیژی بگیرێت.

عه‌تا نووری، توێژێنه‌رێکی سیاسی، به‌ ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت که‌ به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاسایش و "لاوازی هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌ربژاران،" پله‌ی به‌شداری کردن نزم بوو.

تالیبان هوشداری به‌ ده‌نگده‌ران دابوو که‌ له‌ ماڵه‌ خۆیاندا بمێننه‌وه‌ ئه‌گینا زیانیان پێده‌گات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌یان هه‌زار له‌ هێزه‌کانی ئاسایش له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات دا ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ده‌نگده‌ران و زیاتر له‌ 4،000 بنکه‌ی ده‌نگدان بکه‌ن.

به‌ گوێره‌ی تۆڕی توێژینه‌وه‌ی ئه‌فغانستان زیاتر له‌ 400 هێرشی بچووک له‌ لایه‌ن ملیتانه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجامدران.

هه‌روه‌ها گرفته‌کانی تکنیکی وه‌ک کارنه‌کردنی ئامێره‌کانی ده‌نگدان، ونبوونی ناوی ده‌نگده‌ران و ناردنی که‌ره‌سه‌کانی ده‌نگدان بۆ شوێنی هه‌ڵه‌ له‌ ڕه‌وتی ده‌نگدان دا هاتنه‌ پێش.

ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن 19ی مانگی 10ی ئه‌م ساڵ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر هیچکام له‌ کاندیداکان زیاتر له‌ نیوه‌ی ده‌نگه‌کان نه‌هێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ دووهه‌م خۆلی ده‌نگدان له‌ مانگی 11 له‌ نێوان هه‌ره‌ دوو کاندیدا پله‌ی سه‌روو ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 4153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad