English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە فیلمیکی فەڕەنسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی دەستپێدەکات
2019-09-29 [12:15 PM]

ZNA - تاران


بە نمایشی فیلمی فەڕەنسی "خوشکان جەنگ" لە دەرهێنانی کارۆلینا فورێست، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دەستپێدەکات.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی،

 

فیلمەکە بە ڕۆڵ بینینی دیلان گۆین، ئەمیرە کەسەر، کامێلیا جۆڕدانا، مایا سانسا، ئێشفێر گێڕال، نانە بلۆندێل، کۆکماز ئەرسلان، نووش سکۆگێن، مارک ریدێر و یوسف دووزۆ، کاتژمێر 8ـی ئێوارێی رۆژی سێشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2019 لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی نمایش دەکرێت.

 

فیلمی سینەمایی "خوشکان جەنگ" بۆ یەکەمین جار لە ئاستی دنیادا لە شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا نمایشکرا و بۆ یەکەمین جاریش لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە سلێمانی پێشکەشی هۆگرانی هونەری سینەما دەکرێت. 

 

فێستیڤاڵی سلێمانی‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به‌ نمایش کردنی 134 فیلمی ٧٨ وڵاتی جیهان؛ پێکهاتوو له‌ به‌رهه‌مه‌کانی ساڵانی 2018 و 2019ی له‌ دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی "سینه‌مای جیهان" (نێوده‌وڵه‌تی) که‌ بریتییه‌ له‌؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته‌ فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و به‌شی رکابه‌ریی "سینه‌مای کوردی" که‌ بریتییه‌ له‌؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته‌ فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به‌ دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له‌ رۆژانی 1 تا 7ی ئوکتۆبه‌ری 2019ی زایینی له‌ 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه‌ سووره‌که‌" و هه‌روه‌ها له‌ ته‌لاری "هونه‌ر" له‌ شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "سنۆبەری زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌قدی که‌ بریتییه‌ له‌ به‌شی رکابه‌ریی فیلمه‌ درێژه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی"؛ بۆ باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین کورته‌ فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌ هه‌ڵبژێردراوان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له‌ به‌شی رکابه‌ریی کورته‌ فیلمه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی" خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین کورته‌ فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌ براوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم"، له‌وانه: خه‌ڵاتی شکۆمه‌ندی، خه‌ڵاتی "ئه‌حمه‌د کایا" گۆرانیبێژی ناوداری کورد، خه‌ڵاتی شه‌هید "په‌رچه‌م" (یه‌که‌مین کچی کورد که له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی تیڕۆریستی داعش شه‌هید بوو) و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ته‌ها که‌ریمی" سینه‌ماکاری کۆچکردووی کورد پێشکه‌ش ده‌کرێت.

 

مەنسوور جیهانی

 





ئەم هەواڵە 3646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad