English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی چینی دەکات
2019-09-29 [12:34 PM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/9/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نی روچی کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان .
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین کرا و کونسوڵی گشتی چین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن. گوتیشی بەمزووانە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەکرێتەوە و بەشی زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە.
هەروەها کونسولی چین جەختی لەوە کردەوە کە لەو پرۆژە ستراتیجییانەی کە لە ئەنجامی سەردانی ئەمدواییەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چین رێککەوتنی لە بارەوە کرا ، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گرنگیدانی وڵاتی چینی بە هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا .





ئەم هەواڵە 2044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad