English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
2019-09-30 [05:36 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ‌نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی، هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستانی پێویسته‌.

باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق،  فاتیح یڵدز،  بە  K24  راگەیاند: "بڕیاره‌ سەرۆک کۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب  ئەردۆغان لە کۆتایی ئەمساڵدا سەردانی عێراق بکات، تا ئێستا لە سەردانەکەدا تەنیا بەغدا یەکلا بووەتەوە".

ئه‌و گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا خواستی ئەوەمان ھەیە سەردانەکە چەند شارێکی دیکەش بگرێتەوە، لەوانە موسڵ و کەرکوک و ھەولێر و بەسرە و سلێمانی.

یڵدز روونیشی كرده‌وه‌، وەک دەزانن ھێڵی نەوتی کەرکوک جەیھان تا ئێستا لەکارکەوتووە و ئێمە و عێراقیش دەمانەوێ دووبارە بیخەینەوە کار و بگرە ھێڵەکە گەورەتر و فراوانتر بکەین چونکە نەوتی كەرکوک بۆ تورکیا و بۆ جیھانیش زۆر گرنگە.

لەبارەی دەروازەکە، باڵیۆزەکەی تورکیا گووتی: "تورکیا دەیەوێ دەروازەی دووەمی سنووری لەگەڵ عێراق ھەبێ دەروازەکە لە ناوچەی ئۆڤاکۆی دەبێت لە نزیک سلۆپی کە لە دیوی عێراق بەرامبەر فیشخابورە".

روونیشکردەوە، لەگەڵ عێراق قسەمان کردووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا پێویستە وەک ھەر کارێکی دیکە لەم پرسەشدا لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ و ھەماھەنگی ھەبێت چونکە دەمانەوێ بەزوویی ئەو پرۆژەیە بکەوێتە سەرپێ

 





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad