English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: دڵنیام له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ڕێكده‌كه‌وین به‌سودی هه‌ردوولا
2019-09-30 [06:20 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لە مانگی داهاتوودا ھەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەر مووچە، بودجە و نەوت ده‌كه‌ن، رێککەوتنێک بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و عێراق دەبێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان ھەولێر و بەغدا رێککەوتنەکەیان تەنیا بۆ ساڵی 2020 دەبێت، لەبەرامبەر رادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، گرەنتی بودجە و مووچەی فەرمانباران لە یاسای بودجەدا دەگرێت.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق بە رووداوی راگەیاند "دڵنیام رێکدەکەوین و بەمتمانەیەکی گەورەوە ئەوە دەڵێم، ئەم مشتومڕە قوڵە کۆتایی پێدەھێنین و دەگەینە کۆتایی بابەتەکە بە سوودی ھەردوولا بە سوودی گەلی کوردستان و گەلی عێراق بەگشتی لە مانگی دە کۆتایی بە مشتومڕ و گفتوگۆکان دێن".

ھەرێمی کوردستان دەیەوێت بۆ جێگیرکردنی بەشێکی داخوازییەکانی لە بودجەی 2020 رێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ بەغدا بکات و ئەو ساڵە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دروستنەبێت، چونکە بەغدا تاوەکو ئێستا رازینەبووە بەو داواکاریانەی پێشەکەشیانکراوە  لەوانە، دانەوەی قەرزەکان و پێدانی شایستەی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت و یانیش پێدانی تەنیا مووچەی فەرمانبەران بەبێ رادەستکردنی نەوت.

فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق دەڵێت "رێککەوتنێک ھەیە دوو بەشە، بەشێکی بۆ مەودای کورت و بەشێکی بۆ مەودای درێژ، مەودا کورتەکە پەیوەندی بە ئێستاوە ھەیە لە پرسی بودجە، مەودای دووریش چۆنییەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ پرسی نەوت، ئێمە باسی رێککەوتن دەکەین ھەر رێککەوتنێك هەبێت ھەموو شتێک باش دەبێت".

ئەمریکا چاودێری گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا دەکات، گەشبینن بەمنزیکانە دەگەنە رێککەوتن بە پشتبەستن بەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوانیان دروستبووە.

 

 





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad