English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی لە هەولێر کردەوە
2019-09-30 [07:22 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


به چاودێری و ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 30/9/2019 سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی پێشانگاکە رایگەیاند: "ئێمە لە بەرنامەی کاری حکوومەت گرنگی زۆرمان بە ئابووری داوە و ئەم پێشانگایانە دەبنە دەسپێکێکی باش بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی تەنها پشت بە یەک کەرتی ئابووری نەبەستین و سەرچاوەکان هەمەچشن بن".

راشیگەیاند: "لە هاوکاری کردنی خاوەن کار و وەبەرهێنان درێغی ناکەین و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین. هیوادارم ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی نزیکبوونەوەی بازاڕی کوردستان لە بازاڕی جیهان"

بۆ ئەمساڵ 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی لە پێشانگاكەدا دەكەن و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە یەك كاتدا دوو پێشانگا دەكرێتەوە، پێشانگای یەكەم (پرۆجێكت) تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوە و بیناسازیی، ھەروەھا پێشانگای دووەم تایبەتە بە كەرەستە و ئامێرە كشتوكاڵییەكان. چەند کۆمپانیایەکی وڵاتانی چیك، كوەیت، قەتەر پاڵپشتی و سپۆنسەری پێشانگاکە دەکەن و چەند كۆمپانیایەکی گەورەی ناوخۆیش بەشدارن.

13مین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی ھەولێر، رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و پانێڵ بەڕێوەدەچێت و دەرئەنجامەكەی دەكرێتە یاداشنامەیەك و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad