English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم باری تەندروستی ناجێگیرە
2019-09-30 [08:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئیبراهیم حەکیم، هونەرمەندی کورد لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامای "دوا کاتژمێر" باری تەندروستی تێکچووە و هۆگری کوڕیشی دەڵێت: باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

 

هۆگر ئیبراهیم حەکیم  رایگەیاند: "باوکم چەند رۆژێکە باری تەندروستی ناجێگیرە، لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامای "دوا کاتژمێر"، کە ئەویش تیایدا بەشدارە باری تەندروستی تێکچوو و بۆ نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری گواسترایەوە و پێویستی بە چارەسەرە."

 

بەگوتەی هۆگر ئیبراهیم حەکیم، پزیشك چەند پشکنینێکی بۆ نووسیوە؛ بەشێکیان لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کراون و بەشێکی دیکەشمان لەدەرەوە بۆ کردووە. 

 

بەپێی راپۆرتی پزیشکی، لەسەر جگەری کەمێک چەوری پەیدابووە و کۆلۆن و پرۆستاتیشی ئەستوور بوون.

 

هۆگر لەبارەی چەند پشکنینێکی دیکە کە بۆ باوکی ئەنجامدراون دەڵێت: پشکنینی غودەشی بۆکراوە و بڕیارە بەیانی ئەنجامەکەی دەربچێت؛ ئێستا بردوومانەتەوە ماڵەوە بۆئەوەی پشووبدات تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت، بەڵام پێویستی بە چاودێریی پزیشکە.

 

هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم لە ساڵی 1952 لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە. ماوەی 40 ساڵە لە شانۆ و دراما و سینەمادا کار دەکات.

 

دوایین بەرهەمیش کە تیایدا بەشداریکردووە، زنجیرە درامای "دوا کاتژمێرە"، کە لە نووسین و دەرهێنانی کارۆخ ئیبراهیمی کوڕیەتی.





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad