English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێنشینی سعوودیە: ئێرانییەكان بە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەر دامەزراوەی ئارامكۆ گەمژه‌یی خۆیان بۆ جیهان سەلماند
2019-09-30 [11:56 AM]

ZNA-هەولێر


جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان ئەو هێرشانەی كە لە ماوەكانی رابردوودا كرانە سەر دوو دامەزاروەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ بە خواستی جەنگ لەقەڵەمداو و رایگەیاند كە ئۆمێد دەكات بە سەربازیی وەڵامی ئێران نەدەرێتەوە".

محەمەد بن سەلمان لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ بەرنامەی "٦٠ خولەك"دا كە لە تۆڕی"CBS"ی ئەمریكی پەخش دەكرێت باسی لەو هێرشانە كرد كە لە ماوەكانی رابردوودا كرانە سەر دوو دامەزاروەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە.

جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان گوتی: "ئێرانییەكان بە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەر دامەزاروەی نەوتییەكەی سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ گەمژیی خۆیان بۆ جیهان سەلماند".

هەر لەوبارەوە محەمەد بن سەلمان گوتی: "هێرشەكان زیاتر گورزی لە دڵی هەناردەكردنی وزەی جیهان بوو نەوەك هەناردەكردنی وزە لە سعوودیە، چونكە ٥،٥ لەسەدای پێداویستییەكانی جیهان لە وزە پەكخرا".

جێنشینی سعوودیە بە پێویستی زانی وڵاتانی جیهان رێوشوێنی توند بۆ وەڵامدانەوەی دژبە ئێران بگرێتەبەر و گوتی: "ئەگەر وڵاتانی جیهان رێوشوێنی توند بۆ وەڵامدانەوەی ئێران نەگرنەبەر، ئەوا بەرژەوەندییەكانی جیهان زیاتر رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەگەر پێویست بكات بە سەربازی وەڵامی ئێران بدرێتەوە، جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان گوتی: "ئۆمێد دەكەم ئەوە روو نەدات، چونكە چارەسەری سیاسی و ئاشتی زۆر باشترە لە چارەسەری سەربازی".

محەمەد بن سەلمان راشیگەیاند كە ناوچەكە ٣٠ی لەسەدای پێداویستییەكانی جیهان لە وزە بەرهەم دەهێنێت، ٢٠ لەسەدای رێرەوەكانی بازرگانی جیهان و چوار لەسەدای كۆی بەرهەمی خۆماڵی جیهان پێكدەهێنێت، پێشبینی بكەن ئەو سێ شتە راوەستن و گوتی: "راوەستانی ئەو سێ شتە واتای دارووخانی تەواوی ئابووری جیهانە، نەك تەنها ئابووری سعوودیە یان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

لە بارەی ئەوەی كە سعوودیە وێرای ئەوەی بە ملیۆنەها دۆلاری بۆ كڕینی چەك خەرجكردووە و نەیتوانیویە رێگری بكات لەو هێرشانە، محەمەد بن سەلمان گوتی: "سعوودیە هێندەی قەبارەی كیشوەرییەكە و گەورەترە لە ئەورووپای رۆژئاوا، بوونی هەڕەشەكان لە ٣٦٠ پلە دایە، ئەستەمە هەموو ئەوانە بەتەواوی دابپۆشرێت".

لە ١٤ی ئەم مانگە حووسییەكان رایانگەیاندبوو كە بە ١٠ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشیانكردووەتە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە.

ئەو هێرشانەی حووسییەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمیی بەتوندی ئیدانەكرا و لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتباركرد.

پێشتر ئێران بۆ چەند جارێك رەتیكردبوویەوە كە هیچ پەیوەندییەكی بەو هێرشانەوە هەبووبێت كە لە ماوەكانی رابردوودا كرانە سەر دوو دامەزراوی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە.

 





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad