English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھازارد : رەخنەکان بێزارم ناکەن 
2019-09-30 [12:56 PM]

ZNA – ھەولێر 




ئیدین ھازارد ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی کلوب برۆجی بەلجیکی لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەڵێت  ، پێویستە لەم یارییە سەرکەوتن بەدەست بھێنین . 

لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھازارد گووتی : دوای شکستەکەمان لەبەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان ھەستمان بە دڵتەنگی کرد بەڵام پێویستە لە یاری داھاتوو سەرکەوتن بەدەست بھێنین . 

ھەروەھا گووتیشی : ھەست دەکەم لە بارودۆخێکی باشدام و ھاندەران چاوەڕێی زیاترم لێ دەکەن و دەبێت منیش لە ئاست چاوەڕوانیەکان بم و ھەندێک جار رەخنە لە خۆم دەگرم ، چونکە دەزانم بارودۆخەکە نموونەیی نییە . 

ھازارد راشیگەیاند : رەخنەکان بێزارم ناکەن و دەزانم پۆشینی ژمارە حەفت لە یانەی ریال مەدرید چ مانایەک دەگەینێت، لەبەر ئەمە پێویستە ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad