English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
2019-09-30 [03:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌ گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاركردن له‌پێناو دابینكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق كرده‌وه‌ و ڕۆڵی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق به‌ گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا.

 

به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاسپارد كه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی به‌و یاسایانه‌ بده‌ن كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ بارودۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30/9/2019 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕا و بۆچوون و سه‌رنج و تێبینی و چه‌ند داواكارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ دۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه،‌ خسته‌ ڕوو.

 





ئەم هەواڵە 1432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad