English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی یادی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری چین كرایه‌وه‌
2019-09-30 [04:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بە بەشداری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێورەسمێک بۆ یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی لە شاری هەولێر بەڕێوەچو، كونسوڵی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان وتی، وڵاتەکەی سیاسەتی ئاشتی لە دەرەوە پەیڕەو دەکات و دەست لەکاروباری وڵاتان وەرنادات.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمێک بۆ یادای 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی بەڕێوەچوو. لە رێوڕەسمەکەدا پێشانگایەکی وێنەیی لەبارەی پەیوەندییەکان و کار و چالاکییەکانی کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

دواتر کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند چین دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری له‌ جیهانە و ساڵانە 30 ترلیۆن دۆلار دهاتی هەیە.

گوتیشی: وڵاتەکەی بژێوی خەڵکی بەرزکردووەتەوە.

کونسوڵی چین هەروەها گوتیشی: وڵاتەکەی سیاسەتی ئاشتی لە دەرەوە پەیڕەو دەکات و دەست لەکاروباری وڵاتان وەرنادات.

 

 





ئەم هەواڵە 3586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad