English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێته‌ ئه‌لیكترۆنی
2019-10-01 [05:47 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 بەرپرسێكی باڵای خانەنشینی ئاشكرای دەكات، شێوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و وەكو ئێستا نامێنێتەوە و كۆتایی به‌ نۆره‌ گرتن دێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: ئێستا حكوومەت و وەزارەتی دارایی خەریكی جێبەجێكردنی میكانزمێكن كە بەهۆیەوە گۆڕانكاری دروست دەكات لە شێوازی دابەشكردنی مووچە، سیستەمی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی گۆڕانكاری بەسەردادێت و دەكرێتە ئەلیكترۆنی.

ئه‌و گوتیشی: لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو سیستەمی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت، لە رێگەی كارتێكی زیرەك مووچەكە دابەش دەكرێت، هەر خانەنەنشینێك لە هەر بانكێك بیەوێت لە هەر شارێك بێت دەتوانێت مووچەكەی وەربگرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە: لە رێگەی ئەو میكانیزمە كێشەی قەرەباڵغی و نۆرەگرتن و وەستان لەبەر خۆرەتاو و سەرما كۆتایی پێ دەهێندرێت و ئاسانكاری دەبێت بۆ خانەنشینان، ئەو سیستەمەش بە جۆرێكە كەوا بانكەكان بە ئینتەرنێت و ئەلیكترۆنی پێكەوە دەبەسترێنەوە، دواتر لە رێگەی كارتێكەوە كە هەركەس كۆد و زانیاری خۆی دەبێت مووچەكە دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیاری وەزارەتی دارایی، لە كوردستاندا 244 هەزار كەس مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی وەردەگرن،كەمترین مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە و زۆرترینی 6 ملیۆن دینارە.

 





ئەم هەواڵە 7867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad