English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەی پلە بەرزكردنەوە بۆ هه‌زاران مووچەخۆر خەرج دەكرێت
2019-10-01 [06:07 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 لەگەڵ مووچەی مانگی 6 زیادە مووچەی پلە بەرزكردنەوە بۆ به‌شێكى پۆلیسی پاسەوانی خەرجكراوە و مانگەكانی تریش بەردەوام دەبێت.

بەپێی هه‌ندێك زانیاری زیادە مووچەی پلە بەرزكردنەوە بۆ پۆلیسی پاسەوانی زێرەڤانی لە مووچەی مانگی 6وە خەرج كرا، كە چەند ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی راگیرابوو، پلە بەرزكردنەوەكە ئەو پاسەوانانەشی گرتۆتەوە كە پاسەوانی بارەگای سەرجەم حزبە كوردستانیەكانن.

پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزببیەكان ژمارەیان زیاتر لە 20 هەزار كەسە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

هیمداد حوسێن، یەكێك لەو پاسەوانانەی پلە بەرزكردنەوەی بۆ خەرجكراوە بە باسی راگەیاند: لە دوای قەیرانی دارایی پلەبەرزكردنەوەیان راگیرابوو، ماوه‌ی 5 سالە ئێمە پلەمان بەرزنەكراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ مووچەی مانگی 6 زیادە مووچەی پلە بەرزكردنەوەمان بۆ خەرجكرا، زیادەكە لە مانكی 6 دەستی پێكردووە قەرەبوی پێشووی تیا نیە".

ئه‌و ده‌شڵێت: زیادە مووچەی پلە بەرزكردنەوە لە 40 هەزار دینارەوە دەستی پێكردووە تاوەكو 170 هەزار دینار ئەویش بەپێی ئەو پلەیەی كە پێی دراوە، گوتیشی:" پێشووتر مووچەكەم 847 هەزار دینار بوو ئێستا بۆتە ملیۆنێك و 15 هەزار دینار".

عەقید سەران لەتیف،بەرێوەبەری پۆلیسی پاسەوانی هەولێر بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت: وەكو پۆلیس لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ پارەی پلە بەرزكردنەوەی پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزبیەكان خەرجكراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌:  ئەو پۆلیسانە سەر بە زێرەڤانین و ئەركیان پاسەوانی بارەگا حزبیەكانە و شایستە داراییەكانی خۆیان پێ دەدرێت.

 





ئەم هەواڵە 8170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad