English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایه‌نه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ دیاری كردنی سه‌رۆك لیست و لۆگۆی هاوپه‌یمانی كوردستان
2019-10-01 [07:09 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ هەموو لایەنە بەشدار بووەكان لە هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوه‌كه‌ی ئەمڕۆدا لایەنە سیاسیەکان سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و لۆگۆی هاپەیمانێتییەکە دیار بکەن.

رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 1/4/2020 ئەنجامدەدرێت، لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.





ئەم هەواڵە 2743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad