ZNA-هەولێر راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 1 ى 10 ى 2019 ،
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ره‌وشى كرێكاران و كاراكردنى بیمه‌ى كار‌و چۆنیه‌تیى هه‌موارى یاساكانى په‌یوه‌ست به‌و توێژه لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت و له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و راوێژكارى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ناوه‌ندى كرێكارانى حزبى شیوعیى كوردستان كۆبووه‌وه.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ره‌وشى كرێكارانى ناوخۆیی و بیانى و بیمه‌ى كار‌و چۆنیه‌تیى هه‌موارى یاساى كار به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ سروشتى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بگونجێت، له‌گه‌ڵ رێگرییه‌كانى به‌شێك له‌كۆمپانیاكان لهلیژنهكانى چاودێرى و بهداواچوونى وه‌زاره‌تى كار.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیى سه‌ندیكاكانى كرێكاران له هه‌رێمى كوردستان و بایه‌خدان به كارى سه‌ندیكایی له‌پێناو كرێكاران كرا .
لهكۆتادا رایانگه‌یاندووه كه لیژنه‌كه به‌ڵێنى به‌دواداچوونى سه‌رجه‌م داواكارى و كێشه‌و گرفتهكانیداو به‌پێویستیشى زانى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت بۆ باشتركردنى ره‌وشى كرێكاران.
ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە |