English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەک فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی عێراقی دادگایی دەکرێن
2019-10-01 [11:48 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق، داواى دادگاییكردنى ژمارەیەک فەرماندەی سه‌ربازیی عێراقی ده‌كات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کە ڕۆژی 1/8/2019 دەرچووە و واژۆی نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگریی عێراقى لەسەرە، حەوت فەرماندە ڕەوانەی دادگای سەربازیی دووەم کراون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای کردووە ئەو فەرماندانە کە بە ”تۆمەتبار“ ناوی بردوون، بەپێی ماددەی 331ـی یاسای سزاکانی ژمارە 111ـی ساڵی 1969ـی هەموارکراو، دادگایی بکرێن.

فەرماندە تۆمەتبارکراوەکان بریتین لە:
-
فەرفیق روکنی فڕۆکەوان ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان، کوردە و خەڵکی کەرکووکە.
-
عەمید روکنی فڕۆکەوان نهاد ناتق عەبدولەهاب، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان.
-
عەمیدی فڕۆکەوان محەمەد مەجید مەهدی مەحمود، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان.
-
عەمیدی موهەندیس مستەفا عەبدولئەمیر وناس، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان.
-
عەمیدی موهەندیس ئەحمەد عەبدولنەبی حەنەش، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتی سەربازی.
-
عەمیدی موهەندیس تاڵیب نەجم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتی سەربازی.
-
عەمیدی موهەندیس لوئەی حەمدی حیکمەت ئیبراهیم، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتی سەربازیی پێشوو و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری سەربازیی ئێستا.

 





ئەم هەواڵە 1201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad