English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور کۆبووەوە
2019-10-01 [12:03 PM]

ZNA-هەولێر


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور و کار و چالاکییەکانى ڕابردووى هێزی زه‌یتوون و ڕێكخراوی كۆیكاى له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا لە هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند و هەموو پشتگیرى و ئاسانکارییەکى بۆ کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.

 

له‌ کۆبوونەوەیەکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/7/2019 له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز جانگ كیۆنگ وۆك باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور له‌ عێراق كرد و هیوا سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هەروەها به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانیی كۆریای باشوور و پازده‌ ساڵه‌ی هاتنی تیپی زه‌یتوونەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی كۆریاى باشوور كرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کونسولى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، هەردوولا خواستى خۆیان بۆ برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى نێوانیان نیشان دا و قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی ساڵانی ڕابردووى هەرێمى کوردستان، شه‌ڕی داعش، دۆخى ئاواره‌ و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad