English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوه‌یت پاشکۆیەکی بازرگانی لە بەغدا ده‌كاتەوە
2019-10-01 [12:08 PM]

ZNA-هەولێر


خالد رەزوان، وەزیری بازرگانی پیشەساز و وەزیری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت بۆ کاروباری خزمەتگوزاری ئاشکرای کرد، رەزامەندیان دەربڕیووە بە دامەزارندنی پاشکۆیەکی بازرگانی لە بەغدا کە سەر بە وەزارەت بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کوه‌یت بە پەرۆشە کە هاوکاری عێراق بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو ئاستێکی بەرز پێش بکەوێت.

رەزوان گووتیشی: شاندێکی کوه‌یتی لە چەندین بواری جیاواز لە کەرتی تایبەت و حکومی مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات بەشدار دەبێت لە پێشانگەی بەغدای نێودەوڵەتی. 

هاوکات لای خۆیەوە محەمەد ئەلعانی وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکان تاوتوێی کرانەوەی دەروازەی سنووری سەفوان کرا، کە چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن بۆ ئەوەی زەوی بۆ کرانەوەی دەروازەکە تەرخان بکات.

وەزیری بازرگانی عێراق گووتیشی:  گشت بابەتەکانی پەیوەست بە ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە کوه‌یت تاوتوێکرا.

 





ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad