English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئەم فەرمانبەرانە هەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت
2019-10-01 [12:11 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، ماوەی هەفتەیەک بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.

خه‌یرى بۆزانى، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، لەم مانگەدا بەپێی بڕیارەکان، بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزدی لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەک دەبێتە پشووی فەرمی.

روونیشی کردەوە کە پشووەکە لە ڕۆژی ٦ی ١٠ی ٢٠١٩ دەست پێدەکات و ڕۆژی ١٣ی ١٠ کۆتایی دێت، ڕۆژی دواتر دەبێت فەرمانبەرانی ئێزدی دەست بە دەوامی خۆیان بکەنەوە.

پشووەکەی ئەم مانگە، بەبۆنەی (جەژنا جەمایێ)ی کوردانی ئێزدییە.

کوردانی ئێزدی ساڵانە هەشت جەژنیان هەیە، پێنج لەم جەژنانە لەنێو کۆمەڵگەدا ڕێوڕەسمی تایبەت بەخۆی هەیە، وەک جەژنەکانی (سەری ساڵ، جەژنی قوربان، جەژنی خدر ئەلیاس، جەژنی ڕۆژی ئێزدی و جەژنی بێلندێ)، هەروەها سێ جەژنیشیان لە پەرستگەی لالش دەگێڕدرێت کە ئەوانیش جەژنی (چلەی هاوین، جەژنی زستان و جەژنی جەمایێ)ن.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 4618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad