English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئەنجومەنى دادوەرى کرد
2019-10-01 [12:57 PM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جەختى لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە بە شێوەیەک کە جێى متمانەى هاووڵاتیان بێت و هەبوونى میکانێزمێکى هاوکارى و هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بە گرنگ و پێویست زانى، هەروەها هەموو پشتگیرییەکى لە چوارچێوەى یاسادا بۆ دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/10/2019 لە دیدارێکدا لە هەولێر کە وەزیرى داد ئامادەى بوو، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئەنجومەنى دادوەرى، سیستەمى دادوەرى و یاساکان و پەیوەندییەکانى ئەو بوارەیان لە هەرێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد و ئەنجومەنى دادوەرى داکۆکییان لە ڕۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وەک پارێزەرى یاسا کردەوە.

 





ئەم هەواڵە 3157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad