English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت جێگیر دەبێت
2019-10-01 [03:35 AM]

ZNA - هەولێر


سستبوونی ئابووریی جیھان و ناكۆكییەكانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست پاڵپشتی جێگیربوونی نرخی نەوت دەكەن.

بەگوێرەی راپرسییەك كە لەلایەن رۆیتەرزەوە ئەنجامدراوە و تێیدا رای 53  شارەزا و لێكۆڵەری ئابووری وەرگیراوە، پێشبینیدەكرێت ئەمساڵ نرخی نەوت بەجێگیری بمێنێتەوە.

بەو پێیەی كە دابینكردنی نەوت لەلایەن سعوودییەوە نەبووە ھۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكان لە بازاڕێك كە دووچاری لاوازی خواست بووە، ئەمە جگە لە زیاتربوونی ھۆشدارییەكان لە سستبوونی ئابووری جیھان بەگشتی.

شارەزایان دەڵێن، بازاڕی نەوت بە كاتێكی ئەستەمدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی لە دوای ھێرشەكانی ئەم دواییەی سەر ئارامكۆ كە مەترسی دابینكردنی نەوتی خاوەی لێكەوتووەتەوە، ھەروەھا خواست لەسەر نەوت كەمبووەتەوە و دابینكردنی نەوت لە دەرەوەی ئۆپێك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ھەر ئەمەش وایكردووە كە نرخی نەوت بە جێگیری بمێنێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 6235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad