English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژانی شەممە دەبێتە پشووی فەرمی لە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان 
2019-10-01 [03:46 AM]

ZNA – ھەولێر 


سەبارەت بە پشووی رۆژانی شەممە لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی ناوبراو ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە.


لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ھاتووە، بۆ ڕێکخستنی شێوازی دەوام لە ھەموو قوتابخانەکان و نەبوونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا "ڕۆژانی شەممە پشووی فەرمی بێت لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان".


وەزارەتی پەروەردە دووپاتیش دەکاتەوە، ئەو وانانەی کە لە ڕۆژی شەممەدان، پێوستە لە خشتەی ڕۆژەکانی تردا جێگایان بکرێتەوە و نابێت بە ھیچ شێوەیەک وانەکانی ڕۆژی شەممە بفەوتێن.


جەختیش دەکاتەوە، سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە ڕێکخستنی خشتەکە تا ھیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی نەبێت.


ی.ا 
سەرچاوە | k24
 





ئەم هەواڵە 9643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad