English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەكانی عێراق لە دژی گەندەڵی و بێ كاری بەردەوامە
2019-10-02 [06:59 AM]

​ZNA- هەولێر


له‌ چه‌ند شارێكی باشووری عێراق به‌ تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت و به‌سره‌ خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی گه‌نده‌ڵیەكانی حكومەت  و بێكاریی له‌ وڵاتدا.

خۆپیشاندەران له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی  گه‌نده‌ڵییەكانی حكومەت و نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بێكاریی.

خۆپیشاندەران هوتافیان دژی حكوومه‌ت دەگوتەوە و  ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێبكه‌ون كه‌ دامودەزگا حكوومییه‌كانی لێیه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان پێ نه‌دان، هەروەها له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌چن داخراون.

له‌گه‌ڵ به‌غدای پایته‌خت، له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی باشووریش خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ رێكخرا، له‌ خۆپیشاندانەكەی ‌ شاری به‌سره‌ ١٢ كه‌س ده‌ستگیركران، هەروەها سێ كەسی تریش كوژران.

عێراقیەكان له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌ك ''له‌ یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا كۆده‌بینه‌وه‌'' ، ''له‌ یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا تۆش وه‌ره‌ده‌ره‌وه‌ و بێ ده‌نگ مه‌به‌'' ، ''یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌'' و ''میسری له‌ تۆ بوێرتر نییه‌'' بڵاوكرایه‌وه‌ و، داوا له‌ خه‌ڵك كرا بڕێژنه‌ سه‌ر شه‌قام و دژی حكوومه‌ت.

 





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad