English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات
2019-10-02 [07:22 AM]

ZNA- هەولێر


حەشدی شەعبی ئاشكرایدەكات، ئەو راگەیاندنەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی كە تیایدا ئیسرائیلی بە بۆردومانەكانی ئەم دواییانەی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی تۆمەتباركردووە، داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە".

لەوبارەوە ئەمینداری گشتی گرووپی "سەید شوهەدا"سەربە حەشدی شەعبی، ئەبو ئالا ئەلوەلائی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "ئەوەی سەرۆكوەزیران عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە لەوەی كە ئیسرائیل لە پشت بۆردومانەكانی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبیەوەیە، ئەوا داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە".

دوێنێ‌ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بۆ یەكەمجار راستەوخۆ ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو بۆردومانانە تۆمەتباركرد كە بەم دواییانە كرانە سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق.

عادل عەبدولمەهدی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلجەزیرە گوتی: "لێكۆڵینەوەكان لەبارەی كردنەئامانجی ژمارەیەك پێگەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوە دەدەن كە ئیسرائیل بۆردومانەكانی ئەنجامداوە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوتبوو "ئاماژەی زۆر هەن بەوەی هیچ كەسێك شەڕی ناوێت لە ناوچەكەدا جگە لە ئیسرائیل نەبێت".

لە ماوەكانی رابردوودا لە زنجیرەیەك هێرشدا، ژمارەیەك بارەگای حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی عێراق كرانە ئامانج و تا ئێستا ئەو لایەنە ئاشكرا نەكراوە كە ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە.

 





ئەم هەواڵە 4072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad