English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاسپۆرتی ھەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
2019-10-02 [07:33 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر رایدەگەیەنێت، كە 40 ھەزار پاسپۆرتیان چاپكردووە و داوا لە ھاووڵاتیان دەكەن ئەو كەسانەی لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو مامەڵەی پاسپۆرتیان تەواو كردووە بۆ وەرگرتنەوەی سەردانیان بكەن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەكرێتەوە.

دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر  رایگەیاند: "لە ماوەی شەش مانگی رابردوو كێشەیەكی زۆرمان ھەبوو، بەو پێیەی رێژەیەكی زۆر كەمی پاسپۆرتمان لە بەغدا بۆ دەھات و خەڵكێكی زۆر سەردانیان دەكردین، بۆ ئەمە وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ھەوڵێكی زۆریدا لەگەڵ بەغدا، ئەوە بوو 40 ھەزار پاسپۆرتمان بۆ ھات و ھەموو پاسپۆرتەكانمان چاپكرد".

گوتیشی: "داوا لەو ھاووڵاتیانە دەكەین كە لە 10 رۆژی رابردوودا مامەڵەكانیان تەواو كردووە سەردانمان بكەن و پاسپۆرتەكانیان وەربگرنەوە".

لەبارەی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران گوتی: "دەمانەوێت مژدە بە ھاووڵاتیانی ناوچەكە بدەین، لە دوو ھەفتەی داھاتوو نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەكەینەوە".





ئەم هەواڵە 6880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad