English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 9 دیارى كرا
2019-10-02 [07:46 AM]

ZNA-هەولێر


 

قایمقامیه‌تى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا، نرخى ئه‌مپێری مۆلیده‌ى بۆ مانگى 9 ئاشكرا كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/10/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئەیلوول بە 42 دینار دیاری كرا، مۆلیدەكانیش بە تێكڕایی لەنێوان 50 بۆ 70  كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان 2 هەزار بۆ 3 هەزار دینار دەبێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی 10دا، لە كاتژمێر 10ى پێشنیوەڕۆ بۆ 2ى شەو لە ئامادەباشیدا دەبن و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا، پێویستە كارەبای مۆلیدە بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێ، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.





ئەم هەواڵە 6379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad