English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... دیارترین بازرگانی فرۆشتنی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ستگیر كرا
2019-10-02 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، دوای بردنی قوربانیان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی عێراق بۆ شاره‌كانی دیكه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دیارترین تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن رایگه‌یاند، نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، توانی یه‌كێك له‌ دیارترین تۆمه‌تبار به‌ تاوانی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ده‌ستگیر بكات كه‌ به‌ دیارترین داواكراو له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داده‌نرێت.

سه‌عد مه‌عه‌ن باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی یاداشتی ده‌ستگیركردن كه‌ له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی رسافه‌ ده‌رچووه‌ و له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونی تۆمه‌تبار و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست له‌سه‌ر تۆمه‌بتار، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ ئه‌نجام درا.

مه‌عه‌ن روونی كرده‌وه‌، بۆ فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی قوربانییه‌كان، تۆمه‌تبار قوربانییه‌كانی له‌ به‌غداوه‌ بۆ شاره‌كانی دیكه‌ ده‌هێنا.

ئه‌و وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونی كرده‌وه‌، كرده‌ی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار له‌ ناوچه‌ی قودسی به‌شی چه‌پی شاری موسڵ ئه‌نجام دراوه‌.





ئەم هەواڵە 6064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad