English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی بەڵێنیی وەڵامدانەوەی هەموو داواکارییەکانی خۆپێشاندەران دەدات
بە ئۆتۆمبێلی ئاوڕشێن پێش بە خۆپێشاندان دەگیرێت
2019-10-02 [01:07 AM]

ZNA - هەولێر


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکان هاتەدەنگ و بەڵێنی وەڵامدانەوەی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەدات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە, بەڵام هەندێک‌کەس رێرەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە و دروشمی وایان بەرزکردووەتەوە کە سزای یاسایی لەسەرە.

بە گوتەی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەقۆ و شوشەی ئاگردارەوە هێرشییان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و بەڵێنیشیدا وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە و لیژنەیەکی لێکۆلینەوەش بۆ ئەم مەبەستە پێکبهێنێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە خۆپیشاندانی شاری بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشووری عێراق، خۆپیشاندەرێک لە بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناسرییە کوژران و زیاتر ٢٠٠ کەسیش برینداربوون کە نزیکەی ٤٠ کەسیان، ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.

 





ئەم هەواڵە 3349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad