English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشین‌بوون دەکات
2019-10-02 [01:17 AM]

ZNA - هەولێر


لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات تەمەنی خانەنشینی بکرێتە ٥٠ ساڵ.

محەمەد غززی سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنەکەیان پڕۆژە یاسایەکی هەموارکراوییان پێشکەش بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی بکرێتە ٥٠ ساڵ، بەمەرجێک خزمەتی فەرمانبەری لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت.

وەک سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بۆ کردووە، ئامانج لەم هەنگاوە، دەستەبەرکردنی هەلی زیاترە بۆ گەنجانی بێکاری خاوەن بڕوانامە.

ئێستا فەمانبەرانی عێراقی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا خانەنشین دەکرێن.

 





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad