English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقته‌دا سه‌در: قبووڵ ناكه‌ین توندوتیژی دژ به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنرێت
2019-10-03 [10:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ عێراق، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌ مانگرتنی گشتیی و چالاكی دانیشتن ده‌توانن پشتیوانی له‌و خۆپیشاندانانه‌ بكه‌‌ن كه‌ دژ به‌ حكوومه‌ت له‌ وڵاتدا درێژه‌ی هه‌یه، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ قبووڵی ناكه‌ن توندوتیژی دژ به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنرێت.

له‌ په‌یامێكدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد، ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌، وتیشی، ده‌توانین به‌ مانگرتنی گشتیی و چالاكی دانیشتن كه‌ هه‌موو گه‌ل به‌شداری تێدا بكات پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ین.

سه‌در باسی له‌وه‌ش كرد، پێمانوایه‌ گۆڕینی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی گه‌ل ئه‌نجامی ده‌دات بۆ خۆپیشاندانێك كه‌ ناوی ره‌وته‌كه‌مان هه‌ڵده‌گرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نییه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فه‌رمانمان به‌ شۆڕشگێڕانی چاكسازی (ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در) ده‌دا به‌شداریی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن.

موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ قبووڵی ناكه‌ن توندوتیژی دژ به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنرێت.





ئەم هەواڵە 1177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad