English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دوو خاڵی سنووری لەگەڵ عێراق دادەخات
2019-10-03 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانه‌ی له‌ به‌غدا و هه‌ندێك شاری عێراق دروست بووه به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دوو خاڵی سنووری لەگەڵ عێرق داخراوە، یەکێک لەو خاڵە سنوورییانە لەم مانگەدا هەزاران کەس بەکاری دەهێنن بۆ سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە.

دەزگای هەواڵی میهری ئێرانی لە زاری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ قاسم ڕەزائیەوە بڵاویکردەوە هەردوو خاڵی سنووری خەسرەوی و جەزابە لە درەنگانێکی شەوی چوارشەممەدا داخراون.

بەرپرسێکی باڵای ئێران وتی خاڵی سنووری خەسرەی داخراوە بەڵام خاڵە سنوورییەکانی دیکە کراوەن.

وەزیری ناوخۆی ئێران عەبد رەزا ڕەحمانی هەفتەی ڕابردوو وتی واپێشبینی دەکرێت سێ ملیۆن ئێرانی سەردانی شاری کەربەلای باشووری عێراق بکەن بۆ سەردانکردنی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لەو شارەدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad