English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوێت لە سنووری عێراق بەرهەم‌هێنانی نەوتی هەڵپەسارد
2019-10-03 [11:26 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی نەوت و کارەبا و و ئاوی کوێت، سەرجەم بەرەو پێشچوونەکانی لەبارەی دۆسیەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی سنووری لەگەڵ عێراق هەڵپەسارد.

خالید فازڵ وەزیری نەوت و کارەبا و  ئاوی کوێت لەبارەی رێککەوتنی نێوان عێراق و کوێت و دیاریکردنی راوێژکارێکی نێودەوڵەتی لە نێوان هەردوو وڵات و بەرهەمهێنانی نەوت رایگەیاند، رێککەوتنەکە واژوو کراوە و راوێژکاریش دیاریکراوە.

وەزارەتی نەوتی كوێت ئاماژەی بەمەش کرد، تا ئێستا توێژینەوە لەم بارەیەوە بەردەوامە و کوێت چاوەڕێی ئەنجامی توێژینەوەکانە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە هاوبەشەکان دەست بە دانوستاندن لەگەڵ عێراق بکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad