English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆرییەكی نەوتی دوای پێنج ساڵ دەخاتەوە كار
2019-10-03 [11:36 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێكی باڵا لە كەرتی وزە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكات، ئاماژەی بەوەداوە،وەك تاقیكردنەوەیەك پرۆسەی دەرھێنانی نەوت لە بۆری نێوان كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك و شاری حەديثە جێبەجێبكرێت كە بەھۆی شەری داعشەوە، ماوەی 5 ساڵە لە كار وەستاوە.

ئەم بەرپرسە رایگەیاند: ئامانج لەو تاقیكردنەوەیە دەستنیشانكردنی ئاستی زیان و كێشە تەكنیكییەكانە لە بۆرییەكە، ئەم ھەنگاوەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنێكی نەوتی دەبێت لە نێوان عێراق و ئوردن كە لەماوەی رابردوودا بەستراوە و تێیدا ھاتووە كە بۆرییەك لە بەسرەوە بۆ بەندەری عەقەبە دابمەزرێت.

 ئەم بۆڕییە بۆ ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بە وزەیەك که دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا. كاراكردنی ئەم بۆرییە نوێیەش بۆ ئوردن دەستكەوتێكی گەورە دەبێت.





ئەم هەواڵە 1354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad